کوردستان

پاش ئەشکەنجە کردنیان، ٢٠ گیراوای سیاسی لە گرتووخانەی ئورمیە خراونەتە ژوری تاکەکەسی

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنی هێزە سەرکوتکارەکەی ڕژێم لە ناو گرتووخانەی ئورمیە هێرشیان کردوەتە سەر گیراوانی سیاسی و ئەشکەنجەیان کردوون و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیشاندا گرتووە.

هێرشەکە بە فەرمانی سەرۆکی گرتووخانەکە ئەنجامدراوە و نزیکەی ٥٠ کەس لە گیراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەندەکانی دیکە.

بەپێی زانیارییەکان لە کاتی هێرشەکەدا هێزەکانی ئیتلاعاتیش لە گرتووخانەکەدا ئامادە بوون.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە، ٢٠ کەس لە گیراوەکان کە ئامادە نەبوون فەرمانی هێزە ئەمنییەکان بۆ گواستنەوەیان بۆ بەندەکانی دیکە جێبەجێ بکەن، دراونەتە بەر ڵێدان و پاش ئەشکەنجە کردنیان خراونەتە ژوورەکانی تاکەکەسییەوە.

ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ٤٧ گیراوی سیاسی و باوەڕی لە گرتووخانەی ئورمیە وەک کاردانەوە لە بەرانبەر جێبەجێ کردنی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ بەندەکانی دیکە، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانیان لە خۆاردن گرت،دوای دیداری سەرۆکی گرتووخانەکە لە گەڵ مانگرتووان و بەڵینی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانەکە، گیراوان کوتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌