جیهان

بۆ یەکەمجار پزیشکان دڵی بەرازێکیان لە جەستەی مرۆڤ دا بەسەرکەوتویی چاند

میدیا جیهانییەکان بەسەرسامییەوە ڕایانگەیاندوە، پزیشکەکانی ناوەندی تەندروستی زانکۆی میریلاند لە ئەمریکا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتویان ئەنجام داوە بە دانانی دڵی بەرازێک بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٥٧ ساڵان.

دەیڤد بینیت، ئەو پیاوە نەخۆشەی بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەری دا مایەوە و ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە دڵی بەرازێک لە جەستەی دایە کە بە شێوەی بۆ ماوەیی دەستکاری دڵی ئەو بەرازە کرابوو.

پزیشکەکان دەڵێن باری تەندروستی دەیڤد زۆر باشە.

ئەو نەشتەرگەرییە بەڕەزامەندی دەیڤد و کەسوکارەکەی ئەنجام دراوە.

دەیڤد بە میدیاکانی وتوە، بڕیارم دابوو هەر دەبێت نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدەم چونکە دوایین بژاردە بوو بۆ ژیانم.

ئەم هەنگاوە سەرکەوتوە، جیهان و زانست نزیک دەکاتەوە لە ڕزگاربوون لە نەبوونی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ کە بە هۆی نەخۆشی و لەکارکەوتنەوە ژیانی مرۆڤەکان دەخەنە مەترسییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌