ژن

نزیکەی دوو ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخی زەینەب جەلالیان نازانرێت

سەرەڕای هەوڵدان و بەدواداچوونی چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ، نزیکەی دوو ساڵە هیچ زانیاریەک لە سەر دۆخی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد نازانرێت.

زەینەب جەلالیان، مانگی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاوکات لە گەڵ تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، بە بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی لە گرتووخانەی خۆی دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی یەزد.

لە ئیستادا ٥٣٠ ڕۆژە هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی زەینەب جەلالیان نازانرێت.

چالاکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە نادیار بوونی دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان نیگرانی دەردەبڕن و بانگ لە ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن لەو بارەیەوە هەڵویستیان هەبێت.

زەینەب جەلالیان زستانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جادەی سنە بۆ کرماشان دەستگیر کرا و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پژاک، سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا، پاشان بە هۆی گوشاری ڕای گشتی نێونەتەوەیی سزاکەی گۆڕدرا بو زیندانیکردنی هەتاهەتایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌