ئێران

ئێران؛ ساڵانە هەزاران منداڵ لە بەر هەژاری دەستبەرداری خۆێندن دەبن

بە هۆی قەیرانی ئابووری و سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ئێران ساڵانە هەزاران منداڵ بە ناچاری و بە هۆی دەستکورتی بنەماڵەکانیانەوە دەستبەرداری خۆێندن دەبن.

ئەحمەد مەحمودزادە، جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران، دانی بەوەدا ناوە کە سەدان هەزار منداڵ بە ناچاری دەستبەرداری خۆێندن بوون لە ئێران.

ئەحمەد مەحموود زادە، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، لە ڕێوەڕەسمی ناساندنی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و ڕاهێنان لە پارێزگای بەلوچستان لە زاهیدان قسەی کرد، دانی بەوەدا نا کە لە ئێران، ١٤٨ هەزار منداڵ لە خوێندن بە جێ ماون.

ناوبراو بە بێ ئەوەی هۆکاری بە جێ مانی منداڵان لە خۆێندن ئاشکرا بکات بانگەشەی بە دواداچوونی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانەی بۆ پۆلەکانی خۆیندنی کاربەدەستانی ئێرانی دووپات کردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندەکانی دەوڵەت، ڕیژەی ئەو منداڵانەی لە دوای تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و بە هۆی نەبوونی پێداویستیەکانی خۆێندنی ئۆنلاین و بە ناچاری دەستیان لە خویندن بەرداوە سێ ملیۆن کەس ڕاگەیاندبوو.

بە هۆی قەیرانی ئابووری و دەستکورتی بنەماڵەکانیان ساڵانە سەدان هەزار منداڵ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەرداری خوێندن دەبن.

ناوەندی ئاماری ئێران، ئەم ساڵ ڕێژەی خوێندکارانی سەرەتایی، ناوەندی و دوا ناوەندی لە ئێران ١٥ ملیۆن ڕاگەیاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌