ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکەی تاڵیبان گەیشتە تاران

پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و دەوڵەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان گەرم و گۆڕی زیاتری تێ دەکەوێت و لە تاران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تاڵیبان کرا.

عەبدول قەهار بەلخی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان، لە بەستەری تۆیتەر ڕایگەیاندوە، شاندێکی تالیبان دوێنی بە سەرپەرەشتی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە سەر بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێران گەیشتووەتە تاران.

کاربەدەستانی تاڵیبان و تاران سەبارەت بە بابەتی ئەمنی و پەیوەندییە ئابووری وبازرگانییەکان، هەروەها دۆخی پەنابەرانی ئەفغانستانی لە ئێران گفتوگۆ دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر لە بارەی هاتنی شاندەکەی تاڵیبان بۆ تاران ڕایگەیاندوە، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی تاڵیبان بۆ تاران، بەردەوامی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.

لە لایەکی دیکەوە بانگەشەی ئەو بڵاو بووتەوە، کاربەدەستانی پێشوی ئەفغانستان و ئەحمەد شا مەسعود بە ناوبژێوانی ئێران لە گەڵ شاندەکەی تاڵیبان گفتوگۆ دەکەن.

ئەم سەردانەی شاندی تاڵیبان لە کاتێکدایە ساڵانێکە سەرکردەکانی تاڵیبان هاتوچۆی ئێران دەکەن و کاربەدەستانی باڵای ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی ناناسێن.

لە ماوەی چوار مانگ گەڕانەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئێران بەردەوام جەخت لە سەر پێک هێنانی دەوڵەتێکی گشت گیر لە ئەفغانستان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌