ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرکردەیەکی گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین دان بە ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە ئاڵوزییەکانی ناوچەکەدا دەنێت

سەرکردەیەکی گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین دان بە ڕۆلی قاسم سولەیمانی و سپای پاسدارانی ئێران لە پڕ چەککردنی گروپە چەکدارە فەڵەستینییەکان و حزبولای لوبنبان دا دەنێت.

محەمەد ئەلبەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی گروپە چەکدارە فەڵەستینیەکان لە وتوێژێکدا لە گەڵ ماڵپەڕی تەسنیمی سپای پاسداران دان بە ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە پڕ چەک کردنی گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین و لوبنان دا دەنێت.

محەمەد ئەلبەریم دەلێت، قاسم سولەیمانی ئەو کەسە بوو بەردەوام چەک و تەقەمەنی بۆ گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین دابین دەکرد و یەکم کەسیش بووە مووشەکی “فەجر”ی بەرهەمی سپای پاسداران و مووشەکی جۆری “کورنت”ی گەیاندووەتە کەرتی غەزە و فەڵەستین و بەم شێوەیە هێرشەکان لە دژی ئیسرائیل چڕتر کراونەتەوە.

گروپە چەکدارە فەڵەستیینەکان لە ژێر ناوی بەرەی بەرخۆدانی فەڵەستین کە “ئینتەفازە”دەناسرێت لە ٢ هەزارەکانەوە خۆیان ڕێکخستوە و لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، ئەو گروپانە و حەماس لە ئاستی نێودەوڵەتییدا وەک گرۆپی تۆندڕەو و تیرۆریست دەناسرێن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە زانیاری کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەندەری جاسک لە باشووری ئێران وەک دەروازەی هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی لە ئیرانەوە بۆ یەمەن بە ناو کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌