کوردستان

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بوو

بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئێوارەی دوێنی شەممە ١٨ی بەفرانبار کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە هۆی کەوتن بە سەر مین دا بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “عوسمان محەمەدی” خەڵکی گوندی حەشمەر سەر بە سەلاس باوەجانی کرماشان ڕاگەیندراوە.

بە پێی هەواڵەکە ناوبراو قاچێکی پەڕاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌