جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت ئێران متمانەی زۆری لەدەست داوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداریی داوە کە کاتێکی زۆر بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمیی ئێران، ناسراو بە بەرجام لەبەردەست نەماوە.

ئانالنا بایربووک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوێنێ لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی لە واشینگتۆن وتی: ئێران تا ئێستا متمانەی زۆری بۆ کاراکردنەوەی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی لەکیس داوە.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە گەڕی هەشتەمی دانووستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی بەرجام دوو ڕۆژە دەستی پێکردۆتەوە.

ئەمریکا، کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دانووستانەکانە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو پێشکەوتنێکی بچووک لەو دانووستانانەدا هاتووەتە ئاراوە.

ئەمریکا و سێ وڵاتیی ئەورووپایی بەشداربووی دانووستانەکان ئێرانیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە دەیەوێ کات بکوژێت و نییەتێکی جیددیی ڕێککەوتن نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌