کوردستان

پژاک سەبارەت کوشتنی گوماناوی هەڤاڵ کەژوان لە هەولێر داوای ڕونکردنەوە دەکات

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە ڕاگەیاندراویکدا سەبارەت بە کوشتنی گۆماناوی چالاکوانێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی هەڤال کەژوان، داوای ڕوونکردنەوە لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

پژاک لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، ئاماژە بە پەرەسەندنی هەڕەشە و گۆشارەکان بۆ سەر چالاکوانان و پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان دەکات و نووسیوویەتی: دووپات و چەند پات بوونەوەی تاوانی کوشتنی گۆماناوی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان و کوشتنی ئەحمەد بێخەم، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان بووە بە گۆرستانی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی و کاربەدەستانی هەولێر هەر چالاکێکی مەدەنی و وڵاتپارێزی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەواندا نەبێت سەرکوتی دەکەن.

پژاک دەڵێت، بە هۆی سیاسەتەکانی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمەووە ژیانی هەموو چالاکوانان و وڵاتپارێزانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان لە مەترسیی دایە.

پژاک داوای ڕوونکردنەوە لە پۆلیسی هەوڵیر سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی بێ گیان و ئەشکەنجە دراوی هەڤاڵ کەژوان دەکات و دەڵێت، کە پاشماوەی ئەشکەنجە بە سەر تەرمی هەڤال کەژوانەوە نیشانەی تیرۆر کردنە.

لە کۆتاییشدا پژاک وێرای دەربڕینی پژارە و سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی هەڤال کەژوان ڕایگەیاندووە، ئەو چالاکوانەی خەلکی سەردەشت خەمخوری نیشتمانەکەی بووە و خۆبەخشانە بەشداری لە بەرخۆدانی کۆبانیدا کردووە و تێکۆشانەکانی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادی لە بیر ناکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌