کوردستان

پارێزەرانی سەدە بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی سەردانی سی پی تی-یان کرد

لە ڕۆژی پێجنی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بارۆدۆخی تەندروستی عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سێ گیراوی دۆزی پەکەکە لە گرتووخانەی ئیمرالی نازانرێت.

سەرلێدانی پارێزەران و بنەماڵەی ڕێبەر ئۆجالان و گیراوانی دیکە بۆ چوونە ئیمرالی بەردەوام لە لایەن داوکاری گشتیی بورسا و ئێدارە گرتووخانەی ئیمرالیەوە ڕەت دەکرێتەوە.

نووسینگەی پارێزەرانی سەدە لە ڕۆژانی رابردوودا ڕایگەیاندبوو، لە دژی ڕەت کردنەوەی داوکاریی پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ چوونە ئیمرالی لە دادگای بالای تورکیا سکاڵایان تۆمار کردووە. بەڵام دادگا لە تورکیا سەربەخۆیی لە دەستداوە و لە ژێر فەرمانی ئەردوغان دایە.

پارێزەرانی سەدە وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییە یاساییەی تورکیا، ئەمڕۆ سەردانی کۆمیتەی ڕێگرتن لە ئەشکەنجەی سەر بە یەکیەتی ئەوروپا ناسراو بە سی پی تی-یان کرد.

نووسینگەی پارێزەرانی سەدە گۆشەگیری لە ئیمرالی و ڕەت کردنەوە دواکاری پارێزەران و بنەماڵەی گیراوان بۆ چوونە ئیمرالی وەک پێشێلکاری یاسایی بە ناو دەکات و دەڵێت: جیا لە قەدەغە کردنی دیدارەکان، ڕێگا نادرێت گیراوان تەلەفۆن بەکار بهێنن و هەروەها ڕۆژنامە و کتێب-یشان لێ قەدەغە کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌