ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی سعودیە: بە مەرجی سەقامگیری ناوچەکە دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ دەکەین

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە عەمانی پاتەختی ئوردن لەگەڵ هاوتا ئوردنیەکەی کۆبونەوە.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردون، ئاماژەی بەوەدا، ئەوان تاوتوێ ڕۆڵی ئێرانیان کردوە کە بۆتە مەترسی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.

ڕاشیگەیاند، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ڕێگری کردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، ئەگەر مەترسییەکان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە نەما ئەوا ئەوان دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ دەکەن.

ئێران و سعودیە، لە ناوچەکە هەریەکەیان پشتیوانی لە گروپ و هێزەکانی نزیکیان دەکەن لە عێراق و سوریا و یەمەن دا و خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانیان لەوێوە سەرچاوە دەگرێت دوای سوتان و دەرکردنی باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و لەسێدارەدانی شێخ نەمر یەکێک لە پێشەوایانی مەزهەبی شیعە لەسعودیە قۆناغی پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەو دوو ووڵاتەیە، هەرچەندە لە مانگی ئەپریلی پارەوە بە نێوەندگیری حکومەتی عێراق لە بەغدا چەند کۆبونەوەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئەنجام دراوە بەڵام تائێستا بێ ئاکام بوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌