ئێران

گیراواێکی سیاسی نەخۆش لە گرتووخانەی ئەحواز دوای هەفتەیەک مانگرتن گیانی لە دەستدا

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەحواز ڕاگەیاندووە، عادڵ کیانپوو گیراوای سیاسی لە گرتووخانەی شیبانی ئەحواز دوای هەفتەیەک مانگرتن لە خواردن گیانی لە دەستداوە.

ئەو گیراوە سیاسیە نەخۆش بوو و لە دژی بێ بەشکردنی لە مافی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانەی دەستی دابووە مانگرتن.

ناوبراو دوێنی شەممە ١١ی بەفرانبار دوای یەک هەفتە لە مانگرتنەکەی گیانی لە دەستداوە.

عادل کیانبپوور پێشتر بە تۆمەتی دژایەتی کردنی دەسەڵات و لایەنگری لە گروپی سیاسی دژبەری ڕژێم لە دادگای ئەحواز سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

لە دوای دەستگیرکردنی کیانبپوور دایکی تووشی جەڵدەی مێشک بووە و دۆخی تەندرۆستی ناجێگیرە. پاییزی ئەمساڵ لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەڵێت، ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵ کوڕەکەی ڕاست نین و بە ناڕەوا زیندانی کراوە.

باس لەوەش دەکات کوڕەکەی لە گرتووخانە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و کاربەدەستانی گرتووخانەکە ڕیگەیان نەداوە لە دەرەوە چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌