کوردستان

هەپەگە: لە ناوچەی زاپ بە چەکی قورس لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە رایگەیاندوە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی زاپ زەبریان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، سەرلەبەیانی دوێنی و ئەمڕۆ لە ناوچەی قەڵای بێدەوێ گەریلا بە چەکی قورس هێزە داگیرکەرەکەی تورکیایان کردووەتە ئامانج و چالاکییەکە بەسەرکەوتوونی ئەنجامدراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی ٣٠ مانگی ڕابردوو، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەکانی نزیک گوندی “گوزێی” لە گارە، چوومی لولان لە خواکورک، گردی بەربزێنە و هەرەها چیای ڕەش و شاخی ئامەد-یان لە زاپ بۆردوومان کردووە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەی سوپای داگیرکەری تورکیا هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلا نەگەیشتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌