ژن

ئێران وەرزشی لەشجوانی لە ژنان قەدەغە دەکات

وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران، وەرزشی لەشجوانی لە ژنان قەدەغە دەکات.

ئاژانسە ئیرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەزارەتی وەرزش و ڵاوان، نامەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی وەزرشی پارێزگاکانی ئێران ناردووە و تێدا وەرزشی لەشجوانی ژنان قەدەغە راگەیەندراوە.

بە پێی نامەکە، چۆنکە بە نووسراوە وەزرشی لەشجوانی ژنان ڕیگا پێ نەدراوە، خولی ئامادەکاری و پەروەردەی راهێنەران و کیبڕکییەکانی لەشجوانی ژنان قەدەغە دەکرێت.

لەم پەیوەندەدا بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئەسفەهان، لە نامەیکدا بۆ سەندیکای لەشجوانی لەو پارێزگاییە، وەرزشی ژنانی لە هەموو بۆارێکی لەشجوانی قەدەغە کردووە.

پێشتریش وەرزشکردنی ژنان لەو بوارانەی پێویستی بە وزە و هێزی زۆر هەبێت قەدەغە ڕاگەیەندراوە.

بەشێک لە ژنانی وەرزشکار و چالاکوانانی ژن لەو بارەیەوە کاردانەوەیان هەیە و دەڵێن گۆێ بەو بڕیارە دژە ژنانە نادەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌