کوردستان

کۆدار: لە ساڵی نوێی زایینیدا لەپێناو یەکێتی و دیموکراسیخوازیی گەلانی ئێران تێدەکۆشین

کۆدار لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ ساڵی ٢٠٢١ تیشکی خستووەتە سەر تێکۆشانی گەلانی بندەست لە ئێران و سەرکوتی گەلانی بندەست لە ناوخۆ و شەڕانگێزییەکانی ڕژیم لە دەرەوەی وەک دوو ڕووی تەواوکەری سیاسەتەکانی ناوبردووە کە تەواوکەری یەکترن.

کۆدار تەئکیدی لەسەر پێویستیی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بۆ بە ئەنجام گەیشتنی سەرهەڵدانی گەلان کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: “کۆدار بۆ ئوم مەبەستە هەوڵی داوە و هەر لەو سۆنگەیشەوە هەڵمەتی “نا بۆ سێدارە و بەڵێ بۆ دیموکراسی”ی وەڕێ خستووە.

کۆدار یەکگرتوویی و خۆبەڕێکخستنکردنی گەلان و چین و توێژە جیاوازەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە پێویستییەکی هەنووکەیی زانیوە و تەئکیدی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و سەرهەڵدان لە ساڵی ٢٠٢٢ کردۆتەوە.

لە هەڵسەنگاندنەکەی کۆداردا هاتووە: “بەتایبەت پێویستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماکۆوە تا سنوورەکانی بەختیاری لە لوڕستان، گەلی کورد داستانێکی شکۆمەندتر لەگەڵ سەرتاسەری ئێران بخوڵقێنێت. هیچ هێزیک ناتوانێ لە بەرامبەر سەرهەڵدانی یەکگرتووانەی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوەستێتەوە. ئێمە وەک کۆدار لە ساڵی ٢٠٢٢ لەپێناو یەکێتی و دیموکراسیخوازی گەلانی ئێران تێدەکۆشین.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌