کوردستان

شارەداری پێشووی کۆپێنهاگن: پەکەکە تەڤگەرێکی ئازادیخوازە و شیاوی پشتیوانییە

شارەداری پێشووی کۆپێنهاگن، پایتەختی دانیمارک پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی نێونەتەوەی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتان ڕاگەیاند و دەڵێت: پەکەکە تەڤگەرێکی ئازادیخوازە و شیاوی پشتیوانییە.

ڤیلۆ سیگوردسۆن، شارەداری پێشوی کۆپێنهاگن لە پەیامێکدا، ئاماژە بە تێکۆشانەکانی پەکەکە وەک تەڤگەرێکی ئازادیخواز دەکات و دەڵێت، هۆکاری سەرەکی هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکێەتی ئەوروپا و ئەمریکا،ئەوەیە کە پەکەکە لە گەڵ سوپایەک شەڕ دەکات کە ئەندامی ناتۆیە.

دەشڵێت؛ پەکەکە تەنها لە لایەن یەکێەتی ئەوروپا و ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆر پێناسە دەکرێت، تۆمەتی تیرۆر لە سەر پەکەکە، وەک ئاستەنگی جیددییە لە سەر ڕیگای ئاشتی و سەقامگیرکردنی ئارامی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست.

ڤیلۆ سیگوردسۆن، هەروەها بانگی لە ڕای گشتی و کەسایەتییەکان لە ئاستی جیهانیدا کرد، هەوڵەکانانیان بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی و ئازادی ئۆجالان فراونتر بکەن.

کەمپینی نێودەوڵەتی بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە ١٣ی دێسەمبەرەوە بە شێوەیەکی هاوکات لە ٣٠ وڵاتی جیهان دەستی پێکردووە و ئامانجیشی ئەوەیە چوار ملیۆن واژۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆبکاتەوە.

لە ڕۆژی یەکەمدا سەدان کەسایەتی و چالاکوانانی بوارە جیاجیاکان لە ئاستی جیهاندا بە شێوەی ئۆنلاین کەمپینەکەیان واژۆ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌