ئێران

دیاردەی ئۆتوبووس خەوی لە ئێران سەری هەڵداوە

لە ئیرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاکان، بەردەوام دیاردەی سەیر و سەمەرە دیتە ئاراوە و قەیرانەکان کەڵەکە دەبن بە سەر یەکتردا، لە ساڵانی پێشوودا کارتۆن خەوی و گۆڕخەوی هەبوو، ئیستاش دیاردەی ئۆتوبووس خەوەی سەری هەڵداوە.

ماڵپەڕی تجارت نیوز، لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماژەی بە سەرهەڵدانی ئۆتوبووس خەوی لە ناو هەژاران و هاوڵاتیانی کەم داهات لە ئێران و بە تایبەتی لە تاران کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، کەسانی کەم داهات و دەستکۆرت، کە توانای کرێ خانوویان نیە بە ناچار شەوانە لە ناو پاس و ئۆتووبووسەکاندا ڕۆژ دەکەنەوە.

کرێ شەوێک خەوتن بۆ یەک کەس ١٢ تا ٢٥ هەزار تمەن دەستنیشان کراوە، مانگانەش ٥٠ بۆ ٧٠ هەزار تمەنە.

چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئۆتوبووسەکانی شارەوانی تاران کە بە “بی ئار تی” دەناسرێن، دەڵێن، هەن کەسانێک مانگانە بڕی ٥٠ بۆ ٧٠ هەزار تمەن پارەی دەدەن بە پاسەوانی پارکینگەکان و لە سەر کۆرسی ئۆتووبوسەکان ڕۆژ دەکەنەوە.

هەروەها جیا لەوە کەسانەی ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکانن، هاوڵاتیانی کەم داهات و ئەوانەی توانای کرێ خانوویان نیە، لە ناو ئۆتوبووس و مێترۆەکانی تاران رۆژ دەکەنەوە و بەیانیان دەچنەوە سەر کارەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌