ئێران

ئێران؛ باج لە سەر بەهای زیادەی کالا خۆراکیە هاوردەکان دادەنرێت

گۆمرکی ئێران ڕایگەیاندوە، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە، باج لە سەر بەهای زیادەی کالا خۆراکیە هاوردەکان دادەنرێت.

فەرمانەکەی گۆمرکی ئێران، کالا خوراکیەکان لەوانە، چای، گەنم و دانەوێلەکان، ئارد، گوشت، قەن و شەکەر، برنج، پەنێر، شیر و شیرەمەنی، شیری وەشکی منداڵان، مریشک و هێلکە و ژمارەیەکی دیکە کاڵا دەگرێتەوە.

هەروەها باج لە سەر بەهای زیادەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، مەڕ و ماڵات و مریشکی زیندووش دادەنرێت کە هاوردە دەکرێن.

لە ناو مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، پرۆژە یاسای “باج لە سەر بەهای زیادە” پێشکەشی دەوڵەت کرا و شەش مانگ کات بۆ جێبەجێ کردنی دیاری کرا.

ئەمە لە کاتێدایە، بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کار، نرخی هەڵاوسانی ئابووری ٨٣ لە سەدی کالا خوراکییەکان لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بووە دوو لە سەد و گەیشتە ئاستیکی قەیراناوی.

بە هۆی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، لە دوای هەڵگرتنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی لە ئێران، کالا خوراکییەکان چەندین قات گرانتر دەبێت و بەشێکی زۆری خەڵک توانای کرێنی پێدوایستیە سەرەتاییەکانی ژیانیان نابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌