کوردستان

لێکۆڵەرێکی میسری: تورکیا بۆ ئەوەی کوردان پاکتاو بکات چەکی شیمیایی بەکار دەهێنێت

لێکۆڵەرێکی میسری بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن ڕژیمی تورکیاوە لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتەکانی ئەو ڕژیمە بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد لێکدەداتەوە و دەڵێ ئەو تاوانەی تورکیا دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

“هانی سلێمان” بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی عەرەبیی لە قاهیرە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: “تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەدژی پەکەکە یاسا نێودەڵەتییەکان پێشێل دەکات.

تورکیا لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٣٢ جار چەکی شیمیایی لەدژی گەریلا بەکار هێناوە. بەکارهێنانی چەکی شیمیایی بەو ڕادەیە یەکجار مەترسیدارە. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو دەوڵەتە سیاسەتی قڕکردنی ئیتنیکی پەیڕەو دەکات.”

هاوکات ڕەخنەشی لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت و وتی ئەو بێدەنگییە گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری تاوانەکانی ڕژیمی تورکیایە.

ئەو لێکۆڵەرە میسرییە پشتیوانیی خۆی لە هەوڵەکان بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لەلیستی دەوڵەتانی هەژموونگەرا ڕاگەیاند و وتی: “دەبێ پەکەکە لەو لیستە بهێندرێتە دەرەوە. پەکەکە داکۆکی لە ماف و ئازادیی ڕەوای گەلی کورد دەکات.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌