ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دادگای فیدڕاڵی عیراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ له‌ ١٠ ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا.

ئه‌مرۆ دادگاى فیدڕاڵى له‌ عێراق داواكارى هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامرى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

په‌سه‌ندكردنى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ عه‌مار حه‌كیم ڕایگه‌یاند به‌شدارى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ناكه‌ن.

هەروەها به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ له‌پشت حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یانده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر دادگا ده‌رئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكات ئه‌وا هه‌ڵوێستى توندیان ده‌بێت.

بەپێی دواین ئەنجام کە کۆمسیۆن بڵاویکردەوە، کوتلەی سەدری ٧٣ کورسی لە ٣٢٩ کورسی بەدەستهێنا

هاوپەیمانی تەقەدوم بە ٣٧ کورسی و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالکی بە ٣٣ کورسی و پەدەکە ٣١ کورسی.بە دەست هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌