ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی بەرفرانبار، مانگی سوری لیبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، شەپۆلەکانی دەریا تەرمی ٢٧ کۆچبەری ھێناوەتە سنوورە ئاوییەکانی خۆرئاوای ئەو وڵاتە و لە ناویاندا تەرمی ژن و منداڵیش هەیە.
مانگی سوری لیبیا دەڵێت، ھێشتا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە نازانرێت و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان بەردوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە سێ کوچبەریش ڕزگار کراون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کراوە، گەڕان بە شوێن کۆچبەری دیکەشدا بەردەوامە و پێدەچێت ژمارەی کۆچبەرانی قوربانی زیاتر بن.
لە ڕۆژانی ٢١، ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگەدا لە دەریای ئیژە لە نێوان تورکیا و یۆناندا سێ بەلەمی کۆچبەران نقووم بوون و بە هۆیەوە دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەست دا.
دەوترێت ئەو کۆچبەرانە زۆبەیان کوردن و تەرمی زیاتر لە ٣٠ کوچەبەر دۆزارونەتەوە.
دوینێش تەرمی ١٦ کوچبەری دیکە کە لە نۆکەندی مانش نقووم بوون، گەڕێندرانەوە بۆ باشووری کوردستان و بە خاک سپێردران.