جیهان

قەشە دێزموند تۆتۆ، هاوخەباتی نێلسۆن ماندێلا و داکۆکیکاری ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کۆچی دوایی کرد

قەشە دێزمۆند تۆتۆ یەکێ لە هێماکانی خەباتی گەلی ئەفریقای باشوور لەدژی ڕژیمی ئاپارتایدی ئەو وڵاتە و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی کوردان ئەمڕۆ لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا ماڵئاوای لە ژیان کرد.

سیریل ڕامافوسا، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو خەباتکارەی دیموکراسی، وتی: “وەفاتی قەشە دێزمۆند ماڵئاوایی لە هێمایەکی دیکەی نەوەیەکی خەباتکاری ئەفریقای باشوورە. قەشە دێزمۆند ڕۆڵێکی گرینگی لە بونیاتنانی “ئافریقای باشووری ئازاد” هەبوو.

دێزمۆند تۆتۆ ساڵی ١٩٩٩ بەهۆی تێکۆشانی لەدژی ڕژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی پێ بەخشرا.

قەشە دێزمۆند هەروەها یەکێ لە داکۆکیکارانی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بوو. لەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام داکۆکیی لە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان دەکرد.

لە ساڵانی ڕابردووا بەشداریی چەندین کەمپەین و دەستپێشخەریی بۆ داکۆکی لە گەلی کورد و پشتیوانیی لە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان کردووە.

ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ پەنجا براوەی خەڵاتی نۆبێل دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لێدوانی هاوبەشیان دا.

هەروەها بەهاری ئەمساڵیش لە یەکەم کەسەکان بوو لە چوارچێوەی کەمپەینی نێودەوڵەتیی ئاشتی بۆ کورداندا بانگەوازی ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالانی واژۆ کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌