ئێران

دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان بەردەوام دەبێت؛ وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی ڕۆڵی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئیران سوپای ڕۆڵی ناوبژیۆانی عێراق لە دانوستانەکانی تاران و ڕیازدا دەکات و دەڵێت: لە خۆلی تازە دانوستانەکان لە بەغدا بەشداری دەکات.

حسێن ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنی لە دوای دیداری لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە تاران،ئامادەیی تارانی بۆ بەردەوامی دانوستانەکان نێوان تاران و ڕیاز، لە بەغدا دەربڕی.

عەبدولاهیان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، سپاسی ڕۆڵی دەوڵەتی عیراقی کردووە، لەوەی ناوبژیوانی دانوستانەکانی بەغدای کردوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان ئیران وعەرەبستان.

ڕاشگەیاندوە کە بۆ خۆی بەشداری خۆلی تازەی دانوستانەکانی بەغدا دەکات.

کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دیار نەکراوە.

عەبدولاهیان هاوکات ڕایگەیاند، عەرەبستان ڤیزای بە سێ دیپلۆماتی ئێرانی داوە بەشداری لە کۆبوونەوەی جەدە دا بکەن.

دانوستانی نێوان ئەو دووڵاتە بەهاری ئەمساڵ بە ناوبژیۆانی دەوڵەتی عێراق دەستی پێکرد و تا ئیستا چوار جار دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان کاربەدەستانی هەر دوو وڵات بەڕێوەچووە.

پێنج ساڵ پێش وەک کاردانەوە لە دژی لە سێدارەدانی شێخ نمر، پێشەوای شێعەکانی عەرەبستان هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە تاران و سوتێندرا.

دوای ئەو ڕووداوە پەیوەندی نێوان تاران و ڕیاز پچڕا. هەر دوو وڵات پشتیوانی دوو بەرەی جیاوازی شەڕ، لە سوریا و یەمەن دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌