ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕوسیا، وتورکیا و ئێران سەبارەت بە سوریا لە تاران کۆدەبنەوە

عەلی ئەسغەر خاجی، ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، روسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە بەڕیوەچوونی خۆلی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە سوریا لە مانگەکانی فەبروەری یا خود مارسی ساڵی داهاتووی زایینی لە تاران بەڕێوەبچێت.

عەلی ئەسغەر خاجی، ئاماژەی بەوە داوە ئەو خۆلەی دانوستان، بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ڕوسیا، ئێران و تورکیا بەرێوەدەچێت.

خۆلی ١٧ی دانوستانەکان، دوێنی لە ئەنوەر سوڵتان پایتخەتی کەزاخستان دەستی پێکرد و تیدا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی عیراق، ئەردەن و لوبنان وەک چاودێر بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئازادکردنی دیلەکان، دوزینەوەی بێ سەروشوێنان، سەقامگیری و ئاسایش، هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا و دەستپێکردنەوەی کاراکردنەوەی دەستووری سوریا گفتوگۆیان لە سەرکراوە.

دانوستانەکانی ئاستانە، سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ لە پایتەختی کەزاخستان بە بەشداری نوێنەرانی، ئێران، تورکیا، ڕوسیا و سوریا و چەند لایەنیکی سوری دەستی پێکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌