ژن

بەڵگەی پێشێلکردنی مافی گیراوانی ژن لە گرتووخانەی ئێڤین بڵاو کرایەوە

گروپی هاکەر ی عەدلی عەلی، چەند بەڵگەیەکی نەهێنی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی ژن لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران ئاشكرا کردووە.

مێژووی ئەم بەڵگانە کە بی بی سی باسی دەکات، دەگەڕێتەوە بۆ جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی و تیاندا،بەرپرسانی گرتووخانەی ئێڤین،داوا دەکەن، مەجالی بە تەلەفۆن قسەکردنی ژمارەیەک چالاکوانی ژن لە گرتووخانەکە کەم بکرێتەوە و لە مافی چاوپیکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکانیان بێ بەش بکرێن.

ئەو ژنانە کە ناویان لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بریتین لە، نەرگێز محەمەدی، سپیدە قولیان، ئاتێنا دائیمی و مەریم ئەکبەری مونفەرێد.

گروپی هاکەری عەدلی عەلی پێشتریش لە ڕێگای هاک کردنی سیستەمی کامێراکانی چاودێری ناو گرتووخانەی ئێڤین، چەندین بەڵگەی لە سەر تاوان دژ بە گیراوان لەو گرتووخانەیە ئاشکرا کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌