ژن

ڕێکخراوەکانی ژنان داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد دەکەن

دۆخی تەندروستی ئایسەل توغولوک پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە لە زیندان ناجێگیرە و ڕێکخراوەکانی ژنان داوای ئازاد کردنی دەکەن.

سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلۆک لە زیندانی کاندیرای کوچائەلییە و نەخۆش کەوتووە و لە دۆخێکی سەختدایە و زۆرێک لە پارتی و ڕێکخراوەکان داوای ئازادکردنی دەکەن.

ئەمڕۆ ٦٨ ڕێکخراو و دامەزراوەی ژنان لە باکوری کوردستان و تورکیا لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستە سەر دۆخی ئەو ژنە سیاسەتمەدارە کوردە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئایسەل هاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو، پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و تێکۆشەری ئازادی و یەکسانیی کورد و سیاسەتمەدارە، ئایسەل بە ڕەنج و تێکۆشانی خۆی خۆی پێشخستووە و ڕۆلی بەرچاوی لە تیکوشانی سیاسیدا هەبووە.

ماوەی چەند مانگێکە لە لایەن بەشی پزیشکی دادوەریی چارەسەر و پشکنینی بۆ کراوە لە ئەنجامدا بڕیاردرا کە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە.

هەروەها بەشی پزیشکی دادوەریی ئەستەمبوڵیش ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.بەڵام پزیشکی دادوەری سەر بە دەوڵەت ئەو ڕاپۆرتەی رەت کردووەتەوە و رێگری لە ئازاد کردنی ئایەسل نادرێت.

ئەوان بەبیریان هێناوەتەوە کە ئەگەر ئایسەل لە زیندان ئازاد نەکرێت، پێش هەموو شتێک وەزارەتی داد و دەوڵەت بەرپرسیارن ئەگەر هەر شتێک ڕووبدات سەبارەت بە تەندروستی ئەیسەل.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌