ژن

سەبارەت بە نادیار بوونی چارەنووسی زینەب جەلالیان داوای کاردانەوە دەکرێت

لە دوای دورخستنەوەی زینەب جەلالیان بۆ گرتووخانەی یەزد، تا ئیستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی تەندروستی ئەو ژنە گیراوە سیاسیە لە بەردەستدا نیە.

لەو بارەیەوە چالاکوانانی بوارەکانی ژنان و مافی مرۆڤ نیگرانی دەردەبڕن و بانگی کاردانەوە لە ڕای گشتی دەکەن.

مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، زینەب جەلالیان لە گرتووخانەی شاری خۆی، بۆ گرتووخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان، دواتر بۆ زیندانی ئێڤین و دواجار بو گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە.

دوور خستنەوەی ئەو ژنە گیراوە لە کاتی پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا بوو و بەو هویەوە توشی ئەو پەتایە هات.

هەروەها بە هۆی تووش بوونی بە نەخۆشی “تەراخۆمی چاو” و چەند نەخوشیکی دیکە لە گرتووخانە، پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە بەڵام ڕێگای پێ نادرێت.

زینەب جەلالیان زستانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جادەی سنە بۆ کرماشان دەستگیر کرا و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پژاک، سزای لە سێدارە دانی بە سەردا سەپێندرا، پاشان بە هۆی گوشاری ڕای گشتی نێونەتەوەیی سزاکەی گۆڕدرا بو زیندانیکردنی هەتاهەتایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌