ژن

ئامینە کاکەباوە: کاتی ئەوە هاتووە سوید پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت

ئامینە کاکە باوە، پارلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی سوید لە پێشنیار پرسارێکدا ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە لە لیستی تێرۆری دەوڵەتان دەربهێنرێت.

ئامینە کاکەباوە پێنجشەممەی ڕابردوو لە هۆڵی پەرلەمانی سوید، لە سەر سەرکوتکارییەکانی ڕژیمی تورکیا دەرحەق بە کوردان کۆمەڵی پرسیاری ئاراستەی ئان لیندە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.

ئامینە کاکەباوە لەدوتوێی پرسیارەکانیدا کە بە ئامادەبوونی ئان لیندە ئاراستەی ناوبراو کرا، تیشکی خستە سەر زەخت و گوشارەکانی ڕژیمی تورکیا بەرامبەر بە کوردان لە باکووری کوردستان و وتی: “ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە لە لیستی تێرۆر دەربهێنرێت. چونکە تا ئەو کاتەی پەکەکە لەو لیستەدا بمێنێتەوە، تورکیا پاساوی تیرۆر دژی هەموو پارت و لایەنە کوردییەکان بەکاردەهێنێت و سەرکوتیان دەکات.”

ئامینە کاکەباوە هەروەها باسی تاوانەکانی ڕژیمی تورکیا لەدژی کوردان، بەتایبەت بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە باشوور و هێرشەکان بۆسەر هەرێمی شەنگالی کرد و ڕەخنەی لە بێهەڵوێستیی سوید و یەکێتیی ئەورووپا لەو بارەیەوە گرت.

ئەو قسانەی ئامینە کاکەباوە لەگەڵ بەردەوامیی کەمپەینی جیهانیی چالاکوانان و کەسایەتییە جیهانییەکان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتە هەژموونگەراکان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌