ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار مامۆستایان جارێکی دیکە لە سەرتاسەری ئێران دینەوە سەر شەقامەکان

ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ بەفرانبار جارێکی دیکە دێنەو سەر شەقامەکان.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە دوای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربرینی سەرتاسەری مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕاگەیاندرا مەجلیسی ئێران، گەڵاڵەی پلەبەندنی مامۆستایانی پەسەند کردووە.

ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، لە بەیاننامەیەکدا وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی پلەبەندی مامۆستایان ڕایگەیاندووە، بە پەسەند کردنی ناتەواو و سەقتی پلەبەندی مامۆستایان، پەسەند ناکەین و دەست لە ناڕەزایەتیەکانمان تا جێبەجێ کردنی داواکارییەکانمان هەڵناگرین.

ئەنجۆمەنەکە لە بەیاننامەکەیدا، جەخت لە سەر ئازاد کردنی ڕەسوڵ بوداقی، ئەندامی ڕێکخراوی پێشەیی مامۆستایان لە ئیسلام شاری تاران دەکاتەوە و دەڵێت، بە هۆی پشوی شەوی یەڵداوە گردبوونەوەکانمان لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزدا بەڕێوەناچێت بەڵکو، ڕۆژی پێنچشەممە ٢ بەفرانبار لە سەرتاسەری ئێران دێنەوە سەرشەقامەکان.

هەروەها بانگ لە مامۆستایان کراوە شێلگیرانە بەردەوام بن لە سەر داواکارییەکانیان و بەشداری لە گردبوونەوە سەرتاسەریەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌