جیهان

ڕاگەیەندراوێک بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بوو بە مانشێتی ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئیتالیایی

ڕۆژنامەی بەناوبانگی “ئیل سۆلێ”ی ئیتاڵیا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕاگەیەندراوێکی لە چوارچێوەی کەمپەینی سەرتاسەریی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “توركیا و كۆمه‌ڵگەی كوردی ته‌نیا له‌ رێگه‌ی دانوستاندنه‌وه‌ ده‌توانن به‌ چاره‌سه‌ری ئاشتییانە بگەن‌. له‌و دانوستانانه‌شدا پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان بە په‌كه‌كه‌-شەوە به‌شداربن. بۆیە راگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌ وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەمپەرە له‌به‌رده‌م ئاشتی.”

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە دادگای باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دیوانی دادوه‌ریی لۆكزا‌مبورگ له‌ ساڵی ٢٠١٨دا ڕایانگەیاندووە پەکەکە لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ به‌ ناڕه‌وا له‌ لیستی تیرۆری ئەورووپادا هێڵراوەتەوە. دادگای به‌لژیكاش بڕیارێکی لەو شێوەی داوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە تێکۆشانی پەکەکە لەدژی داعش هاتووە: “تورکیا هاوكاریی داعشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان. بەڵام پەکەکە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی له‌ تێكشكاندنی داعش و چه‌كداره‌ بەکرێگیراوەکاندا هەبوو.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “کە له‌ مێژووی كورداندا هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ک هێنده‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ملیۆنان كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافەکانیان ڕێكبخات. په‌كه‌كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌. ئەوەی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هانده‌ری ئازادیی ژنه و‌ وەک داینه‌مۆی دیموكراسی لەقەڵەم دەدرێت، هەر په‌كه‌كه‌یه‌.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌