ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تاڵیبان دیداریان ئەنجام دا

لە کاتێکدا هیشتا دەوڵەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە ئاستی جیهانیدا دانی پێدا نەنراوە،وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تاڵیبانی ئەفغانستان دیداریان ئەنجام دا.

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە سەر بەستەری تۆیتەر،وێنەیکی دیداری، حسێن ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و “ئەمیرخان موتەقی” سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتەکەی تاڵیبان کە بە ئیماراتی ئیسلامی ئەفغانستان خۆیان پێناسە دەکەن، بڵاو کردەوە.

زەبێحوڵا موجاهید نووسیوویەتی؛ لەو دیدارەدا،دۆخی ئەمنی و مرۆیی لە ئەفغانستان، هاوکاری و پەیوەندی بازرگانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆیان لە سەر کراوە.

حسێن ئەمیر عەبدولاهیان و موتەقی، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەفغانستان، سەردانی پاکستانیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌