جیهان

بە هۆی زریانی ڕایی لە فلیپین زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژران و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون

پۆلیسی نیشتمانیی فلیپین ڕایگەیاندبەهۆی هاتنی زیانی “ڕایی” بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە، بە لایەنی کەمەوە ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٩ کەسیش برینداربوون، هاوکات ٥٢ کەسیش بێسەروشوێنن.

هاوکات زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بە ناچار ماڵەکانی خۆیانیان بەجێهێشتووە و بەشێکی زۆریان ناتوانێن بگەڕێنەوە.

سەرۆکی فلیپین بڕیاریدا ٣٥ ملیۆن یۆرۆ تەرخان بکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی زریانەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌