ئێران

وەزارەتی تەندروستی ئێران تووش بوونی هاوڵاتیەکی بە پەتای ئۆمیکرۆنی ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندرۆستی ئێران، توشبوونی هاوڵاتیەکی بە پەتای گۆڕاوی کۆرۆنای نوێ کە بە ئۆمیکرۆن دەناسرێت-ی ڕاگەیاند.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لە کۆبوونەوەی تایبەتی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاگەیەندرا هاوڵاتیەکی ئێرانی کە تازە لە وڵاتێکی دراوسێیەوە گەڕاوەتەوە تووشی پەتای ئۆمیکرۆن بووە.

محەمەد حەیدەری جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، بە ئاژانسەکانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە وڵاتی ئیمارات گەڕاوەتەوە و دانیشتوی تارانە.

بنەماڵەکەی و کەسانی نزیک لەو هاوڵاتییە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی و کەرەنتینە دان.

ڕیکخراوەی تەندروستی جیهانی گۆڕاوی نۆی کۆرۆنا-ئۆمیکرۆن بە مەترسیدارتر لە کۆڤید ١٩ دەزانێت. پەتاکە خەیراتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەبێتەوە و هێشتا دەرمان یا ڤاکسینەکەی نەدوزراوەتەوە.

لە ئیستادا بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئەو پەتایەوە، زۆربەی وڵاتانی جیهان باری نائاسایان ڕاگەیاندووە.

لە کاتێکدا، دەوڵەتان هەوڵ دەدەن، خەڵک ڕازی بکەن بەوەی پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ناڕەزایەتیکی فراوانیش دژ بە سنورربەندییەکان لە ئاستی جیهانیدا لە ئارادایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌