جیهان

لە ئیکوادۆر ئیمزا بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتان کۆدەکرێتەوە

دەستەی دەستپێشخەریی نێۆنەتەوەیی دادپەروەری بۆ کوردان لە شاری “کیتۆ”ی پایتخەتی ئیکوادۆر، واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتان کۆدەکاتەوە.

واژۆکان لە لایەن گروپی ئەلمارگەن کۆدەکرێنەوە. هەروەها ستاند بۆ پێشانگای کتێب دانرا.

چالاکوانانی هاوکات لە گەڵ کۆکردنەوەی واژۆ، سەبارەت بە دۆخی کوردستان و تەڤگەری ئاپۆیی، هەروەها ئەو ناداداییە نێودەولەتییە لە سەر پەکەکە بەڕێوەدەبرێت زانیاری دەدەن بە هاوڵاتیانی ئیکوادۆر.

کەمپەینەکە لە ١٣ی دێسەمبەرەوە بە شێوەی هاوکات لە ٣٠ وڵاتی جیهان دەستی پێکردووە و ئامانجیشی ئەوەیە چوار ملیۆن واژۆ بۆ مەبەستی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیۆرە کۆبکاتەوە.

لە ڕۆژی یەکەمدا سەدان کەسایەتی و چالاکوانانی بوارە جیاجیاکان لە ئاستی جیهاندا بە شێوەی ئۆنلاین لە کەمپینەکەدا بەشدار بوون و واژۆیان کردووە.

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاندووە واژۆکان پێشکەشی کۆنسەی ئەوروپا و دامەزراوە پەیوندیدارەکانی ئەمریکا دەکرێت و کاری جدی دەکەن بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لەلیسی تیرۆری دەوڵەتان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌