ئێران

لاریجانی بە تەشەرەوە باسی دیاریکردنی ڕەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دەکات

ڕژێمی مەلاکان لە ئێران هەر جارەو مۆرەیەکی لایەنگرانی ولایەتی فەقی دەسووتێنێت و دەیکات بە ڕۆژەڤ وەک ناکۆکی ناوخۆیی دەسەڵات. ئەم جارە بنەماڵەی لاریجانی کەوتوونەتە بەر غەزەبی مەلاکان.

لە هەڵبژاردنەکانی خۆلی سێزدەیەمی سەرۆک کۆماری ئێران، شەورای نیگەهبان، کاندید بوونی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشوی مەجلیسی ئێران ڕەت کردەوە. ناوبراو لە نامەیکی سەر ئاوەڵادا داوای کردبوو، هۆکاری ڕەت کردنەوەکەی ئاشکرا بکرێت.

هاوینی ئەمساڵ، شەورای نیگەهبان، لە نامەیکی نهێنیدا بۆ عەلی لاریجانی ٧ هۆکاری سەرەکی بۆ ڕەت کردنەوەی ناوبراو هێناوەتەوە. ئەو نامەیە لە ئیستادا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە.

لە نامەکەدا، باس لە چەند هەڵویستی ناوبراو کراوە، سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٨٨ی هەتاوی، پشتیوانی لەو کەسانەی پێشتر لە کاندیدبونیان بۆ پۆستە باڵاکان ڕەت کرابوونەوە، دەستوەردانی یەکێک لە کوڕەکانی لە کاروباری مەجلیس، ئیقامە و خوێندنی منداڵێکی لە ئەمریکا و سەردانیکردنی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات و هەروەها گەندەلی.

عەلی لاریجانی لە نامەیەکی دیکەدا تەشەر لە دانانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمای دەدات و لەو بارەیەوە کاردانەوەی نیشانداوە.

لە بەشیکی نامەکەیدا، نووسیوویەتی: ئەی ئەو کاتەی شەورای نیگەهبان کاندید بوونی منی پەسەند دەکرد، لە بەرچی ئەم زانیاریانەیان پێ نەدابوون؟

ئه‌مانه‌ش ببینه‌