جیهان

مەد گیسەڵ پنتکر: هەرێم و بەغداد دەبێت داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەکەن

کاردانەوەکان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە لە باشوری کوردستان، لە ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامە و پزیشکانی ڕێکردن لە شەڕ، لەو بارەیەوە دەڵێن دەبێت بەغداد و هەولێر، داوای لێکۆڵینەوە بکەن ئەگەرنا بەشێوەیەکی ئاشکرا ئاشکرا هاوکاری تاوانەکەی تورکیا دەکەن.

مەد گیسەڵ پنتکر، وتەبێژی پزیشکانی ڕێگریکردن لە شەڕ لە بارەی هێرشە کیمیاییەکانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە دۆخی ئاسایی دا حکومەت ئەو شوێنەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە دەتوانێت بە دواداچوونی بۆ بکات، ئەوەش یان حکومەتی هەرێم یان حکومەتی عێراقە.

دەشڵێت، بارزانی دەبێت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمییایی، داوا بکەن کە بچنە ناوچەکە، بەڵام ئەو داوایە نەکەن بەو مانایە دێت کە بە شێوەیەکی ئاشکرا هاوکاری ئەو تاوانەی تورکیا دەکەن، بۆ لە ناوبردنی پەکەکە و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.

مەد گیسەڵ پنتکر، ئاشكرای دەکات دیداریان لەگەڵ هەندێک ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە باشوری کوردستان ئەنجام داوە ژمارەیەک وێنە لە لایەن ئەوانەوە هاتبوو لەسەری ڕاوەستەمان کرد و گومانمان بۆ دروست بوو، لەو کەسانە ژمارەیەکیان پێستیان سوتاوە.

دەربارەی پشکنینی ناوچەکە، وتەبێژی پزیشکانی ڕێگریکردن لە شەڕ، وتی، ئەگەر سەربەخۆ خۆیان لێکۆڵینەوە بکەن و نمونەی خاکی ناوچەکە بهێنن کەس باوەڕیان پێناکات و پێیان دەڵێن ئیشێ ئێوە نیە چونکە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەو بابەتە و لێکۆڵینەوەکردن لە بارەیەوە هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌