ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بن سەلمان: پێویستە بەدواداچوونی جدی بۆ بەرنامە مووشەکیەکەی ئێران بکرێت

محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای عەرەبستان سعودی لە کۆبوونەوەی ئەنجۆمەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداو، داوا دەکات، لە داونوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا لێکۆڵینەوەی جدی لە بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران بکرێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمساڵی ئەنجۆمەنی وڵاتانی کەنداو لە دوای چوار ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکانیان بە هۆی گرژی لە نێوان وڵاتانی عەرەبستان، ئەمارات و بەحرین لە گەڵ قەتەردا بەڕێوەچوو.

سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی کەنداو، لە میانەی بەیاننامەێکی هاوبەشەوە، تەکیدیان لە سەر فراونکردنی پەیوەندیی ئابووری و پاراستنی و ئەمنی نێوانیان کردەوە و دەڵێن: هەڕەشە بۆ سەر هەر کام لە وڵاتانی ئەندام، وەک هەڕەشە بۆ سەر هەموو وڵاتانی ئەندام هەژمار دەکەن.

محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای عەرەبستان، کە سەرپەرەشتی ٤٢ەمین دانیشتنی سەرکردەکانی ئەنجۆمەنی هاوکاری کەنداوی دەکرد، پێش دەست پێکردنی قسەکانی، هاوپشتی خۆی بۆ دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند.

بن سەلمان وتی، لە دانوستانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، پێویستە بە دواداچوون و لێکوڵینەوەی جدی بکرێت لە بەرنامە مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە لە پاڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌