ژن

یوکسەل ئەڵماس، هاوسەرۆکی مەبیادەر سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

یوکسەل ئەڵماس، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا-مەبیادەرلە لایەن لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە ئامەد سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

یوکسەل ئەڵماس لە زیندانی ژنانی ئامەدەوە لە ڕێگەی سیستمی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی لە دانیشتنەکەی دادگادا ئامادە بوو.

ئەڵماس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا دەستبەسەر و دادگایی دەکرێت.

ئەو لە دانیشتنەکەدا وتی، ئەندام و بەڕێوبەری مەبیادەر بووە و هاوژینەکەی لە ساڵی ١٩٩٥دا بە هۆی ڕووداوەکانی ئەو ساڵانەوە بێسەروشوێن کراوە. ئەڵماس ڕاشیگەیاند، ئەو ئازارەی بەسەر ئەودا هاتووە نایەوێت بەسەر کەسانی تردا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌