جیهان

کۆنفڕانسی دوو ڕۆژەی مەسەدە لە ستۆکهۆڵم بە بەشداری شاندێکی ڕۆژئاوا

مەجلیسی سووریای دیموکراتیک، مەسەدە، لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید کۆنفڕانسێکی ڕاوێژکاریی سەبارەت بە دۆخی ئێستا سووریا و ڕێکارەکانی چارەسەکردنی قەیرانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.

کۆنفڕانسەکە دوێنێ لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی هێز و کەسایەتییە دیموکراتیکەکانی سوید و بە هاوکاریی “دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئۆڵاف پاڵمە” دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەسەدە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە دۆخی سووریا قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد.

هەریەک لە نوێنەری دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی سوید و بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەسەدە لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا جەختی کردەوە کە گەلانی سووریا بەدوای ترووسکاییەکی هیوادا دەگەڕێن.

جیهاد عومەر هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی هەرێمیی ئیدارەی خۆسەریش داوای لە هاوڵاتیانی سووری کورد سوود لە دەرفەتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌