ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کاربەدەستانی عەرەبستان: ئێران خەریکی کات بە فێرۆدانە

دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان تا ئیستا بێ ئەنجام بووە.

دوێنی “عەبدولا ئەل موعەلەمی” باڵیۆزی هەمیشەیی عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان،ئێرانی بە یاریکردن و بە فێرۆدانی کات لە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیازدا تاوانبار کرد.

ناوبرا، ئاماژەی بەوە داوە کە دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجامێکی ئەرێنی لێنەکەوتووەتەوە و ڕایگەیاندوە؛ ئیمە دەمانەوێت لە سەر بابەتە سەرەکییەکان گفتوگۆ بکەین و بگەینە بە ڕیکەوتن، بەڵام کاربەدەستانی ئێرانی بە نیازی دانوستانی درێژماوە و کات بە فێرۆدانن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی “بترا”ی فه‌رمی ئوردن ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پسپۆڕانی سعودیه‌ و ئێران لە کۆبوونەوەی “دیالوگی رێزی هاوبەش” لە ئوردن، چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئه‌منییان تاوتوێكردووە.

بابەتی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌كی و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٦وە و بە دوای هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە تاران، پچڕاوە و بەهاری ئەمساڵ بە ناوبژیۆانی عێراق کاربەدەستانی دوو وڵات بۆ ئاساییی کردنەوە پەیوەندییەکانیان چەندین جار گفتوگۆیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌