جیهان

دەستپێشخەریی دادپەروەریی نێودەوڵەتیی بۆ کورد دەیەوێت چوار ملیۆن واژۆ کۆبکاتەوە

دەستپێشخەریی دادپەروەریی نێودەوڵەتیی بۆ کورد کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەی لە ٣٠ وڵاتی جیهان دەستپێکردووە و دەیەوێت چوار ملیۆن واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کۆبکاتەوە.

کەمپەینەکە دوێنێ ١٣ی ١٢ی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە و هەزار ڕۆشنبیر و کەسایەتیی جیهان واژۆیان لەسەر کردووە. کەمپەینەکەش بەناونیشانی “با پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت” لە ٣٠ وڵاتی جیهانەوە واژۆی بۆ کۆکراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕێکخەرانی کەمپەینەکە بڵاویانکردووەتەوە، هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لەو کەمپەینەدا بکات و واژۆ بکات بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.

بۆ کۆکردنەوەی واژۆکان جگەلەوەی بەستەری ئەلیکترۆنی دیارییکراوە، هاوکاتیش لە ئەوروپا، ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا ستاند بۆکۆکردنەوەی واژۆ دادەنرێت و ئامانجەکەش گەشتن نە ٤ ملیۆن واژۆیە.

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە ڕایگەیاندووە، پاش کۆکردنەوەی واژۆکان، پێشکەشی کۆنسەی ئەوروپا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە ئەمریکا دەکرێت.

دەتوانیت لەم لینکەوە بەشداریی لە کەمپەینەکەدا بکەیت؛ https://justiceforkurds.info

ئه‌مانه‌ش ببینه‌