ئێران

جێگری سەرۆکی ئەنجۆمەنی دەرمانسازانی ئێران: لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ئەوەندە کەمی دەرمان نەبووە

عەلی فاتمی، جێگری سەرۆکی ئەنجۆمەنی دەرمانسازانی ئێران، لە وتوێژێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئیسنا، دانی بە سیاسەتی هەڵی کاربەدەستانی ئێران و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە بۆاری دەرماندا ناوە و دەڵێت؛ لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران، وەک ئەمساڵ کەمی دەرمانمان نەبووە.

ناوبراو ئاشکراشی کردووە، هەندێک دەرمان کە ماوەی دە ساڵە لە ئێران بەرهەم دەهێنرێن، بە ئاسانی پەیدا نابێت.

چاودێرانی دۆخی ئێران، لە پاڵ قەیرانی ئابووری بە هۆی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی دەوڵەتەوە، قاچاخی دەرمان لە ئێران، لە لایەن باندەکانی سەر بە ڕژێم و کەسانی قازانج خوازەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمی دەرمان لە ئێران دەزانن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو کەسانەی نەخۆشی تایبەتیان هەیە بۆ دابین کردنی دەرمان تووشی کیشە و گرفت دەبنەوە و ناچارن بە نرخێکی زۆرتر لە بازاری ڕەش دەرمانە تایبەتییەکانیان بکڕن یا خود توانایی کڕینیان نیە. لەو بارەیەوە هیچ بەرپرس و ناوەندێکیش بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ ناگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌