جیهان

دانوستانەکانی ڤیەننا؛ ئێران بە ئەسپایی پاشەکشێ دەکات

دەنگۆی جیاواز لە سەر ڕێکەوتن یا خود بی ئەنجام بوونی خۆلی تازەی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ کە بە بەرجام ناسراوە، بڵاو بووەتەوە.

ئاژانسی رویتەرز لە ڕاپۆرتیکدا لە زاری دیپلۆماتکارە ئەوروپاییەکانەوە ڕایگەیاندبوو، تیمی دانوستانکاری ئێران، ڕۆژی هەینی رازی بون بەوە خوڵی تازەی دانوستانەکانی ڤیەننا لە سەر خاڵەکانی پێشنویسەکەی مانگی شەش بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ میخائیل ئۆلیانۆڤ نوێنەری روسیا لە دانوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران لە تۆیتەری خۆیدا ڕایگەیاندووە،دانوستانەکان بە پێ پێشنووسەکانی پێشووتر بەردەوام دەبێت و پێداچوونەوە بە داخوازییەکانی ئێران دا دەکرێت.

تا ئیستا کاربەدەستانی ئێران لەو بارەیەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە،ئیبراهیم رەئیسی ، رۆژی هەینی ڕایگەیاند،سورین لە سەر پیشنیارەکانمان و ئەگەر لایەنی بەرانبەر نەرمی بنوێنێت،ڕێکەوتنیکی باشمان دەبێت.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەشدار لە دانوستانەکەدا، داخوازییەکانی ئێرانیان رەت کردەوە و دوێنی وەزیرانی دەروەی ئەڵمانیا و بەریتانیا،کاربەدەستانی ئێرانیان وشیار کردەوە لەوەی چیدی کات لە بەردەستدا نیە بۆ ڕێکەوتن.

ئێران مەرجی لابردنی هەموو گەمارۆەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامی دانوستانەکان پیشنیاری کردبوو و بەردەوام خاڵەکانی پێشوتر کە مانگی شەش لە سەریان ڕیکەوتن کراوبوو پشت گوێ دەخست.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌