ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێزەکانی هاوپەیمانان بە تەواوی عێراق بەجێدەهێڵن

ئەمڕۆ، کێنیس ماکنزی، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراق بۆ داهاتووی پێشبینیکراو دەهێڵێتەوە و مانەوەیشی پێدەچێت کاردانەوەی توند و تیژی لێبکەوێتەوە.

لە بەرامبەردا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند پشتڕاستی دەکەینەوە کە هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێش کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی عێراق جێدەهێڵن و نکۆڵی لەو لێدوانانە دەکەن کە هەندێک میدیا لەبارەی مانەوەی ئەو هێزانەوە دەریانکردووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، زۆربەی ئەو هێزانە پێشتر بەجێیان هێشتووە، ئەوانی تر لە ڕۆژانی داهاتوودا چۆڵ دەکرێن و کۆمەڵێک ڕاوێژکار بۆ جێگرەوەی هێزەکانی پێشوو دەبێت، بۆ ئەوەی پشتگیری هێزە ئەمنییە بوێرەکانمان بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌