ژن

شەهێن محەمەد: داگیرکاری بەشێکە لە ڕەهەندەکانی توندوتیژی سەر ژنان

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، شەهێن محەمەد لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ژن، هێما بۆ ئەوە دەکات، داگیرکەران لەچوارچێوەی ئەقڵیەتی فاشیزم و توندوتیژەوە سەرچاوەدەگرێت، لەئێستادا سیستەمێکی توندوتیژی باڵادەست جیهان بەڕێوەدەبات و باشوری کوردستانیش بێ بەش نییە لەو سیستەمە، کۆمەڵگا بەگشتی و ژنان بەتایبەتی بەو فیکرە ئاڕاستە دەکرێن کە ئەقڵیەتی پیاوسالارییە.

شەهێن محەمەد دەڵێت، توندوتیژی بەرامبەر ژنان بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە و بەرفراوان چەندین شێوازی هەیە لە بەرامبەریشدا ژنان هەوڵ دەدەن بۆ ئازادی و ڕووبەڕووی سیستەمی پیاواسالاری، هەرچەندە لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی ڕێکخراوەکانی ژنان بەڵام کەموکورتی بەدیدەکرێت و گرنگی بە پڕۆژەی چارەسەری نەدراوە کە ژنان لە ڕوی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتوری ببنە وەڵام بۆ چارەسەریی.

شەهێن محەمەد، ئاماژە بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات و دەڵێت؛ داگیرکەران بە چەندین شێواز لە ڕێگای پەروەردە، میدیا و سیاسەتەوە توندوتیژی جەستەیی و دەرونی دژی ژنان ئەنجام دەدەن و لەوەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە داگیرکاری بەس بەچەک ناکرێت.

شەهێن محەمەد هەروەها جەخت لە یەکڕیزی و بە ڕێکخستن بونی ژنان دژی داگیرکاری دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌