جیهان

شایەتحالێک لە دادگای حەمید نووری دا: گیراوانیان بە کۆمەڵ دەبرد بوو ژوری خنکاندن بە گاز

شایەتحالێکی تاوانی کۆمەڵکوژکردنی گیراوانی سیاسی لە دەیەی شەستی هەتاوی لە ئێران، لە دادگایی کردنی تاوانبار حەمید نووریدا وتی: لە گەڵ چەند کەسێکی دیکە براینە ژوری خنکاندن بە گاز.

چل و نۆیەمین، دانیشتنی دادگایی کردنی حەمید نووری، دوێنی لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید بەڕێوەچوو.

محەمەد خودابەندەلویی، وەک شایەتحاڵێکی تاوانی کوشتنی بە کۆمەلی گیراوانی سیاسی لە هاوینی ٦٧ی هەتاویدا، ئامادەی دادگایی کردنەکە بوو.

ناوبراو دوای چەند ساڵ مانەوە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران و گەوهەردەشت، ئازاد کرا بوو.

خودابەندەلویی لە دادگاکەدا وتی: ساڵی ٦٥ی هەتاوی، حەمید نووری لە گرتووخانەی گەوهەردەشت یەکیک بووە لە ئەشکەنجەدەرانی گیراوان.

پاییزی ساڵی ٦٦، خۆدابەندەلویی لەگەڵ کۆمەڵێک لە گیراوانی سیاسی کە مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاندبوو، براون بۆ ژوری خنکاندن بە گاز و لە لایەن حەمید نووری و دوو کەسی دیکەوە ئەشکەنجە دراوە، بەو هۆیەوە چاوی ڕاستی بینایی لە دەستداوە.

خودابەندەلویی دواتر لە گەڵ ١٥٠ گیراوی دیکە دەبرێت بۆ گرتووخانەی ئێڤین و سەبارەت بەو گرتووخانەیە دەلێت؛ ڕۆژی چوارشەممە پێنجی مانگی پووشپەڕی ١٣٦٧ی هەتاوی ڕۆژی دەستپێکردنی لە سێدارەدانەکان بووە و یەکم ڕۆژ شەش گیراو لە سێدارە دراون کە تەنها دوو کەسیان سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێندرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌