کوردستان

تەرمی شەهید مەروان بەدەل خودێدا بە خاک سپێردرا

تەرمی “مەروان بەدەل خودێدا” هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری شەنگال ئەمرۆ بە مەراسمێک بە خاک سپێردا و خەڵکی ئیزدیی داوای کاردانەوە لە ڕای گشتی لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا دەکەن.

دوێنی لە هێرشێکی فرۆکە بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر شەنگال، ئۆتۆتۆمبێلەکەی مەروان بەدەل خودێدا کرایە ئامانج و شەهید بوو و دوو لە مناڵەکانییش کە لە گەڵی بوون بریندار بوون.

ئەمرۆ تەرمی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال بە ڕێوەڕەسمێکی جەماوەریانە لە مەزارگەی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان لە شەنگال بە خاک سپێردرا.

هەروەها ڕێوەرەسمی سەربازی لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی شەنگالەوە ڕێکخرا.

لە ڕیۆەرەسمەکەدا، هاورێ لە گەڵ خەڵکی شەنگال، کەسایەتیی پێکهاتە جیاجیاکانی ناوچەکە لە کورد وعەرەب بەشدار بوون و پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.

لە پەیامەکاندا، وێرای شەرمەزار کردنی هێرشەکانی تورکیا، جەخت لە سەر پاراستنی ئیزدییەکان کرایەوە و داوا لە ڕای گشتی کرا لەو بارەیەوە کاردانەوەیان هەبێت.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، جەماوەری ئامادە بوو لە ڕێوەرەسمەکەدا لە ناوەراستی شارەدێ سنوونێ ڕیپێوانیان کرد.

جەماوەرەکە لە بەردەم بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گردبوونەوە و ڕخنەیان تۆندیان لە بێ هەڵویستی دەوڵەتی عێراق گرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌