کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرج کردنی دەرماڵەی خوێندکارانی دەرکرد

ئەمڕۆش خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی، ڕانیە، قەڵادزێ، کۆیە، گەرمیان و هەڵەبجە، دەستیان بە خۆپیشاندانەکان کردەوە.

داوای سەرەکی خوێندکاران گەڕانەوەی مافەکانیان لە پێدانی دەرماڵە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بوو.

خوێندکاران ڕایانگەیاند بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و ئەنجام دانی خۆپیشاندان تا بەدەستهێنانی مافەکانیان.

خوێندکاران دەشلێن پێویستە وەڵامی جددی داواکارییەکانیان بدرێتەوەئەو داهاتەی لە دەروازە سنورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەست حکومەت دەکەوێت و نەدزرێت بەشی دەرماڵەی هەموو وڵات دەکات نەک تەنها خوێندکاران.

لە لایەکیترەوە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، توانا نەجەف ڕایگەیاند، بەنوسراوێکی فەرمی بڕی حەوت ملیار و ٢٥٠ملیۆن دیناریان لە لایەن حکومەتەوە وەک پێشینەی مانگانە بۆ تەرخانکراوە، ئەو بڕەپارەیەش لەڕێگەی داتاکانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە دابەشی دەکەن بەسەر خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستیەکانی بەشە ناوخۆییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌