کوردستان

ڕاسپاردەی کۆنفرانسی گەنج و نیشتمان لە ٨ خاڵدا ڕاگەیەندرا

ڕۆژی شەممە، كۆنفرانسی گەنج و نیشتمان بە بەشداریی گەنجانی چوار پارچەی کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و هەشت خاڵی وەک ڕاسپاردەی كۆنفرانسەكە بڵاوكرایەوە.

ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە، کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئینتیمای نیشتیمانیی لەلای تاک و كۆمەڵگا.

گرنگیدان و كاركردنی زیاتر سەبارەت بە چەمكەكانی دیموكراسیی و خەباتی ژنان و گرێدانیان پێكەوە بەرەو ئاسۆی خزمەتی نەتەوایەتی و پێكەوەژیانیان بۆ سەرجەم گروپ و توێژە كۆمەڵایەتییەكان.

داڕشتنی سیاسەتی نەتەوەیی بۆ كاروكارسازی گەنجان.

هەروەها، خەباتكردن بە ئاڕاستەی كەمكردنەوەی نادادیی كۆمەڵایەتی و كێشەكانی پەیوەست بە چینایەتی.

گرنگیدان بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی دروستكردنی دەزگایەكی تایبەتمەند، كاركردن لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەشداریكردن گەنجانی كوردستان لە كۆنفرانس و بۆنەنێودەوڵەتییەكاندا.

داڕشتنی سیاسەتی پەروەردە و فێركردن لە خزمەت ڕۆڵەكانی نیشتمان و چەسپاندنی بیری نەتەوایەتی لە ڕێگەی فەراهەمكردنی سیستمی خوێندنی خۆڕایی و سەردەمیانە.

چارەسەركردنی كێشەی بێكاری بەپێی ئەو پلانەی كە ڕێكخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دایان ڕشتووە، بە مەرجێك لەگەڵ دۆخی ئێستای كوردستاندا بگونجێت بەشێكی تربوون لە ڕاپرساردەكان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌