کوردستان

محەمەد بروکی میلان بۆ تێپەڕاندنی سزای ٤٢ ساڵ زیندان ڕەانەی گرتووخانەی ئورمیە کرا

لە بەردەوامی گوشارەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر خەڵک و چالاکوانانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، محەمەد بروکی میلان، بۆ تێپەڕاندنی سزای ٤٣ ساڵ زیندان، ڕەوانەی گرتووخانەی ئورمیە کرا.

بە پێ هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، محەمەد بروکی میلان،لەدوای ئەوەی لە پرۆسەیکی نادادپەروەرانە لە دادگاکانی ئورمیە و خۆییدا، سزای ٤٢ ساڵ زیندانیکردنی بە سەردا سەپێندرا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی گرتووخانەی ئورمیە کراوە.

بە پێی سەرچاوەکە، ناوبرا مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پژاک دەستبەسەر کرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هەفتەی ڕابردوو جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

محەمەد بروکی میلان، لە سێ پروسەی جیاوازدا، جارێک ٥ ساڵ و جارێکی دیکە ١٥ و لە دواییدا بە ٢٢ ساڵ زیندانیکردنی سزا درابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌